یەكیتی شاڵاوی عەلی عەسكەری كاندیدكرد بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك

یەكیتی نیشتیمانی كوردستان شاڵاوی عەلی عەسكەری وەك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دیاریكرد، دوای ئەوەی ناوبراو داوای پشتگیری حزبكەی كردبوو بۆ بوون بە پارێزگاری كەركووك.

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی بە (خواكوڕك)ـی راگەیاند، ئێستا یەكێتی بە فەرمی چوار كاندیدی هەیە و یەكێك لەو كاندیدانە شاڵاوی عەلی عەسكەریە.

 

بڕیارە بەم نزیكانە پارتی و یەكێتی جارێكی دیكە لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە بۆ پرسی پێكھێنانی حكومەتی نوێ و چونیەتی ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناجێگیری كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان.

Back to top button