كۆمەڵی ئیسلامی مەیلی بەشداری كردنی ھەیە لە حكومەتی نوێ
گوتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ لەو دوو دانیشتنەی لەم ماوەیە كران لەنێوان پارتی و كۆمەڵ، باسی بەشداریی كۆمەڵ لە حكومەتدا نەكراوە.
رێبوار حەمەد، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی، دەڵێ تاوەكو ئێستا وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی نێوان كۆمەڵ و پارتی دیاری نەكراوە و لەگەڵ پارتی زۆرتر باسی رێكخستنەوەی پەیوەندییە سیاسییەكانیان كردووە: “ئەوان داوایان كردووە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی حكومەت بكات”.
ئەمە لەكاتێكدا پیشتر لە ڕاگەیاندەكان وا بڵاوكرابووە كە بەڕێگای تەلەفۆنەوە داوا لە كۆمەڵ كراوە بەشداری لە حكومەت بكات.
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، پەیوەندی ئێستای نێوان پارتی و كۆمەڵی بە “ئاسایی” ناوبرد و گوتی “پارتی داوای لێكردوون بەشداری لە حكومەت بكەن، ماوەتەوە ئەوەی كاتێك دەستنیشان بكرێت بۆ دانوستاندن”. بەڵام ئەو حزبە ئیسلامییەشی سەرپشك كرد لەوەی رێگای حكومەت هەڵدەبژێرێ یان نا.