داعش لەسلێمانی چاڵاكیەكانی زیاتر بووە

خواكوڕك

لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك هەژمارە داعشەكان لەرێگای ئەو تۆڕەوە بانگەشەی داگیركردنی سلێمانی دەكەن و پۆستەر بڵاو دەكەنەوە وەزارەتی ئاوقافیس دەلێت لەسلێمانی بەئاشكرا چەند كەسێك بانگەشەی بۆ داعش دەكەن، بەڵگەشمان لەسەریان هەیە.

لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك بانگەشەی فەتح كردنی شاری سلێمانی دەكرێت لەلایان داعشەوە، لەژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە سلێمانیەوە) بانگەشەكەش لەبەرامبەر چیای ئەزمەڕ و شاری جوان گراند ملینیۆم لەپۆستەرەكان دەردەكەوێت، وەزارەتی ئاوقافیس دەلێت خەڵكی هەیە لەسلێمانی بەئاشكرا بانگەشەی بۆ داعش دەكات.

لەو بارەیەوە مەریوان نەقشبەندی دەلێت ئەو كەسانەی كە ئەم جۆرە كارانە دەكەن و بە كوردی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هاوكاریی داعش دەكەن و نووسراوەكان بڵاودەكەنەوە، زۆربەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین”.

سەرچاوەیەكیش دەلێت هەندێك خەڵكی نزیك لە حزبێكی ئیسلامی لەو بانگەشەیە بەشدارن و كەسی سەر بە حزبی حاكمەكانی ئەو شارەش لەو بانگەشەیە بەشدارە و ئەوەی جێگای سەرسورمانە جۆڕێكیان بەئاشكرا و ناسنامەی تەواو زانراوەوە ، بانگەشە بۆ بەویلایەت كردنی سلێمانی دەكەن لەدەوڵەتی ئیسلامی داعش دا.

 

2342342342 243543543543543

Back to top button