بەشار ئەسەد گەیشتە تاران
لەگەڵ ئەوەی لە رابردوو پەیوەندیەكانی نێوان سوریا و ئێران بە جۆرێك بوو كە ئێران بە بێ گوێدانە سەروەریەكانی سوریا تەراتێنی لە سوریا كردووە, دوای هەشت ساڵ سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد بە سەردانێك گەیشتە تاران و لەگەڵ عەلی خامەنەئی، رابەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.
هەژماری سەرۆكایەتی كۆماری سووریا لە تویتەر، بڵاویكردەوە، لە میانەی دیداری نێوانیاندا، ئەسەد پیرۆزبایی یادی چل ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووە و ستایشی رۆڵ و پێگەی ئێرانی لە چوار دەیەی رابردوودا كردووە.
لە هەژماری سەرۆكایەتی سووریادا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا خامەنەئی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی سووریا دووپاتكردووەتەوە، تا ئەو كاتەی دیمەشق بە تەواوی خاكەكەی دەگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.