پەكەكە 280 چەكداری داعش رادەستی عێراق دەكاتەوە كە عێراقین
لەدوای گەمارۆدانی چەكدارانی داعش لە چەند سەدمەترێك لە رۆژئاوای كوردستان بالی سەربازی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك چەكداری داعشی بەدیلگرت كە زۆربەیان خەلكی عێراق بوون, دوای سەڵماندنیان كە عێراقین ئەمڕۆ دووشەممە باڵی ڕۆژئاوای كوردستانی هێزەكانی پەكەكە 280 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان رادەستی حكوومەتی عێراق كردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن عێراقەوە سەلمێندرا كە تیرۆریستەكان عێراقین.
لەمبارەوە حكوومەتی عێراق رایگەیاندووە كە هێزەكانی پەكەكە 280 چەكداری عێراقی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان رادەست كردوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی مەترسی رزگاركردنیان لەسەر بووە.
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (روسیا تودەی) راگەیاندووە كە تا ئێستە نزیكەی 500 چەكداری تیرۆریستی داعشیان لە پەكەكە وەرگرتووەتەوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەستبەسەر كراون.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی دادگاوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەركردووە كە لەلایەن هێزەكانی پەكەكەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كرابوون، ئەمەش لە ڕێگەی لێوردبوونەوە لە ناوەكانیان و ناردنەوەیان بۆ لایەنی دووەم كە پەكەكەیە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق نیگەرانی حكوومەتی بەغدای نەشاردووەتەوە لەوەی ئەگەری هەبووە چەكدارە عێراقییەكانی داعش لە سووریا ئازاد بكرێن، بۆیە پەلەیان كردووە لە تەواوكردنی رێوشوێنەكان و هێنانەوەیان بۆ عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئازادكردنی كردبوون.