عادل عەبدولمەهدی: داوای دروستکردنی ناوچەیەکی هاوبەشی بازرگانی دەکات لە نێوان عێراق و ئێران

لەگەڵ ئەوەی تادێت گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران زیاد دەکات، عێراق تەنها مۆلەتی چەند مانگێک بازرگانی کردنی هەیە لەگەڵ ئێران،سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، عه‌باس عراقچى كۆبوويه‌وه و رايگه‌ياند، ده‌كرێت ناوچه‌يه‌كى پيشه‌سازى هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئێران درووست بكه‌ين.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، بڵاويكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران له‌گه‌ڵ شاندى ئێران‌دا، هه‌ردوولا باسيان له دامه‌زراندنى ناوچه‌چه‌يه‌كى پيشه‌سازى هاوبه‌ش كردووه، كه هاوشێوه‌ى ناوچه‌ى هاوبه‌شى پيشه‌سازى عێراق و ئه‌رده‌ن بێت.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، عێراق پێشوازى له پێشكه‌وتنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و تاران ده‌كات.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق هيواى خواستووه پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكرێن، به تايبه‌تى پرسى ئاوى رووباره هه‌رێمايه‌تييه‌كان، كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه عێراقه‌وه.