وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان : قەرەبووی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد, هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر بڕیاری ئاسای كردنەوەی پەیوەندیەكانیاندا, جگە لە رێككەوتن لە بارەی چەند پرسێك دەزگای شەھیدانی عێراق بەھەماھەنگی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێككەوتن لە بارەی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە هەرێمی كوردستانە.
پێشتر لەھەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ ئەم مەبەستە پێكھات، ئێستا لێژنەكە لە لایەن دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جارێكی دیكە چالاك دەكرێتەوە و خەمڵاندن بۆ برینداران و شەھیدانی شەڕی داعش دەكرێت و دواتر بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكەن.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، قوربانیانی شەڕی داعش لە ھەرێمی كوردستان بریتین لە 1824 شەھید و زیاتر لە 10 ھەزار بریندار.
لیژنەكەش دادوەرێك سەرۆكایەتی دەكات و پێكدێت لە نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و پێشمەرگە و ناوخۆ و تەندرووستی و شەھیدان و ئەنفالكراوان و پارێزگاكان، دواتر سەردانی بەغدا دەكەن بۆ قسەكردن لەسەر میكانیزمی قەرەبووكردنەوەكان، ھەوڵی سەرەكی لێژنەكەش قەرەبووكرنەوەی قوربانیانی شەڕی تیرۆرە لەو بەشە بوودجەیەی كە بە پێی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە تەرخانكراوە، نەك لەو بەشە پارەیەی كە وەكە بەشی ھەرێمی كوردستان مانگانە لە بەغداوە دێت.