هۆشیار زێباری: هۆلاند یەكەم كەس بوو دڵنیایی پارستی كوردستانی لە 2014 بە سەرۆك بارزانی دا
دوای ئەوەی فرانسوا هۆلاند سەرۆكی پێشووی فەرەنسا بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سەردانی بارەگای بارزانی كرد و لە گەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوویەوە, پێشوازیە گەرم و دۆستانەكەی سەرۆك بارزانی لە هۆلاند بووە جێی سەرنجی میدیا و شرۆڤەكارانی سیاسی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ سەردانی سەرۆكی پێشوی فەڕەنسا بۆ هەولێر دەری دەخات كە ڕێبەریكردن چەندە گرنگە بۆ لەناوبردنی تیرۆر
هۆشیار زێباری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشلێت ” كاتێك داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان لە 2014، ئەو (سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا) یەكەم كەس بوو كە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانیەوە كرد و دڵنیایی پێدا لە پشتگیری فەڕەنسا”.
دوێنێ یەكشەممە، فڕانسوا هۆڵاند سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا بە سەردانێك گەیشتە شاری هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، لەمبارەیەوە هۆشیار زێباری، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی” سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك كۆماری پێشووی وڵاتی فەرەنسا، فڕانسوا هۆڵاند، بۆ هەولێر دەریدەخات كە ڕێبەریكردن گرنگە بۆ لەناوبردنی تیرۆر”.