محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە

 

دوای دوو خوڵ لە هەڵبژاردنی وەك وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاندووە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرابكات.

جەواد زەریفی تەمەنی ٥٩ ساڵە، پیشتر نوێنەری هەمیشەیی ئیران بوو لە نەتەوەیەكگرتووەكان، ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بە وەزیری دەرەوە دیاریكرا.

Back to top button