خێراترین چارەسەر بۆ سەرئێشە

لەگەڵ تووشبوون بە سەرئێشە کەسانێکی زۆر پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی حەب و دەرمان بەڵام بە تێپەڕبوونی کات زیانە لاوەکییەکانی حەب و دەرمان لەسەر جگەر دەردەکەوێت.
هەندێک جار چارەسەری سەرئێشە ئاسانە و لەڕێگای تێکەڵ کردنی ئەم سەوزانەوە ئازارەکە نامێنێت.
کەرەستەکان و چۆنیەتی ئامادەکردنی:
٣ گەڵای نەعنا
نیو لیمۆی فرێش
نیو خەیاری خۆماڵی
یەک کوپ ئاوی پاکژکراو
پێکهاتەکان قاش بکە و لە ئاوەکەدا دایبنێ تاوەک تامەکان تێکەڵ دەبن و ڕۆژی ٣ کوپ بخۆرەوە یاخود تاوەک ئازارەکە نامێنێت.