بە دارچینی کێشت دابەزێنە

زۆربەمان گوێمان لە ناوی دارچینی دەبێت و دەبیستین کە بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، جگە لەوەش بۆ زۆر مەبەستی پزیشکی و جوانکاری بەکاردێت.

ڕێجیمی دارچینی زۆر بەناوبانگە چونکە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات و سوودێکی زۆریش بە تەندروستی دەگەیەنێت.

پێکهاتەکان:

یەک کەوچک هەنگوینی سروشتی

نیو کەوچک دارچینی

یەک کوپ ئاو

شێوازی ئامادەکردن:

هەنگوین و دارچینی و ئاوەکە بە باشی تێکەڵ بکە.

بیخەرە سەر ئاگر تاوەک دەکوڵێت.

ئاوەکەی بپاڵێوە و بیکە بە دوو بەشەوە.

نیوەی یەکەمی پێش نانی بەیانی بخۆ و نیوەکەی تریشی پێش خەوتن بە نیو کاتژمێر.

تێبینی:

باشترە دوای کوڵانی ئاو و دارچینییەکە هەنگوینەکەی تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی سوودێکی زیاتر لە هەنگوینەکە ببینیت.

Back to top button