چۆن دەزانیت سەرنج راکێشیت
ئەگەر یەکێک لەم ٨ ھێمایە و تیابوو کەواتە تۆ کەسێکی سەرنچراکێشیت:
*خەڵک زۆر بە کەمی پێت دەڵێن کە جوانیت کاتێک لە شوێنێک دەتبینن و تۆش باش خۆت گۆڕیبێت.
*ھەندێک جار کە پێت دەڵێن جوانیت، بۆ تۆ گرنگ نیە بەو شێوەیە پێت بووترێت.
*خەڵکانی نەناسراو ھەمیشە ھەوڵدەدەن بە چاو پەیوەندیت لەگەڵ ببەستن.
*خەڵک برۆیان بەرز دەکەنەوە کاتێک سەیرت دەکەن.
*کەسی بەرامبەر بەبێ مەبەست لێوەکانی بەرز دەکاتەوە، ئەمەش مانای وایە تۆی زۆر بەلاوە سەرنجڕاکێشە.
*خەڵک ھەوڵنادەن دوور بن لێتەوە، بەڵام ووردە ووردە نزیک دەبنەوە.
*خەڵک سەریان دەسوڕمێت گەر ببینن تۆ کێشەت ھەبێت یان ئاسوودە نەبیت.
*خەڵک زۆربەی کات یان زۆر بەڕێزن لەگەڵتدا یان زۆر تووڕەن لە مامەڵەکردندا.