نێچیرڤان بارزانی پرۆژەیەکی زۆر گرینگ بۆ سلێمانی جێبەجێ دەکات

زیاد کاکە رەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خراوەتە سەر پرۆژەکانی شارەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

زیاد کاکە رەزا بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 90 ملیار دیناری. بۆ پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەرخان کردووە و لە بەهاری ئەمساڵ، دەچێتە جێبەجێکردنەوە.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی شەقامێکی بازنەییە و بە دەوری شار سلێمانی دەسووڕێتەوە، لە تاسلووجەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە سەر ڕێگەی دووکان.

Back to top button