بەپەلە .. ڕێکەوتنێك لەبارەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرا کرا .. یەکێتی داوای پۆستەکانی گۆڕان دەکات
بڕیار پاش كهمێكی تر كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان یەکلا بکاتەوە. دوو پەرلەمانتاری پارتی و گۆڕانیش ئاشکرای دەکەن، رێککەوتن بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام دەیانەوێ یاساکە بە تەوافوقی ھەموو ھێزە سیاسییەکان تێپەڕێنن.
لە پێگەی فەرمیی پەرلەمانی کوردستانەوە، دەستەی ھەڵبژێردراوی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری ئەمڕۆ سێشەمەی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاندووە، کە پێکھێنانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانە، بەپێی حوکمی مادەکانی (٢٨ و ٢٩)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
بهپێی زانیاریهكانی (خواكورك) لە سەرچاوەی ئاگەدار لە ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە زانیویەتی، کە یەکێتی، بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانی و یەکلانەبوونەوەی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق، لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە وا بڕیارە دەست پێ بکەنەوە، داوای پۆستی جیاواز لە پێشووی دەکات.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ئەگەری ئەوە ھەیە بەھۆی ئەو داوایانەی یەکێتی، کە زیاتر ئەو پۆستانەن بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان بەر گۆڕان کەوتوون، پرسی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) بکەوێتەوە رۆژەڤەوە، تاوەکوو لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
رۆژی ١٨/٠٢/٢٠١٨ی ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، رێککەوتنی نێوانیان واژۆ کرد، بەپێی زانیارییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای ھەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی سندووقی داھاتە نەوتییەکانی کردووە.
جیا لەو وەزارەتانەش، گۆڕان بە وەرگرتنی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رازی بووە، بەھۆی ئەوەی یەکێتی پێداگریی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت کردووە، تاوەکوو ئەو پۆستە بدات بە قوباد تاڵەبانی، بەڵام ئێستا بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی داوای سەرۆکی پەرلەمانی بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گۆڕیوە، کە ئەوەش دووبارە بەریەککەوتن لەنێوان گۆڕان و یەکێتیدا دروست دەکاتەوە.