کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ سبەی چوار شەممە…

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك خۆڵ ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ناوشارەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ ھەندێك جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

 

Back to top button