بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لێژنەی یاسایی ھەڵبژێردرا

ئەمڕۆ سێ شەممە 26/02/2019 فراسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوە و ژمارەی ئەندامانی لیژنەی یاساییان دیاری کرد.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە چوو و ئەندامانی لێژنەی یاسایی ھەڵبژێردران.

کەمێک لەمەوبەر، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە دەنگی ٧٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بە ناڕەزایی ٦ پەرلەمانتار، ٩ ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان لە کۆی ١١ ئەندامی لێژنەکە ھەڵبژێردران کە ئەمەش ناوەکانیانە:

– ئەرشەد حوسێن محەمەد لە فراکسیۆنی پارتی
– بژار خالید عەبدوڵا  لە فراکسیۆنی پارتی
– جەلال محەمەد ئەمین لە فراکسیۆنی گۆڕان
– خەدیجە عومەر تەھا لە فراکسیۆنی پارتی
– ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ
– رۆبینۆ ئویملک عەزیز لە فراکسیۆنی کلدانی سریانی ئاشووری و ئەرمەن
– سارا دلشاد بەکر پێکھاتەی تورکمان
– عەبدولسەلام عەبدوڵا حەسەن لە فراکسیۆنی پارتی
– کاوە عەبدولقادر حەسەن لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند کە رۆژی ھەینی ١ی ئاداری ٢٠١٩، یەکەمین کۆبوونەوەی وەرزی یەکەمی ساڵی یەکەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

Back to top button