خـواكورك دواین زانیارى له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاى گه‌یاند، نزیكبوونه‌وه له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌یه و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجام ده‌درێ.
د.ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ڕاگه‌یاندووه‌ه، پێوه‌ندى له ئاستى باڵا له نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌یه و لێكنزیكبوونه‌وه‌یش بۆ ڕێككه‌وتن هه‌یه، كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر هێڵن كه كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه به‌رهه‌مى هه‌بێت و بگه‌نه ئاستێكى باش بۆ ڕێككه‌وتن.
میرخان زیاتر ڕوونیشى كرده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مایى ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ى هه‌یه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كه ڕه‌نگه چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه بێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتن تا ئێسته ئاماده نییه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بكات، هه‌روه‌ك جیا له‌كێشه ناوخۆییه‌كانى ده‌یه‌وێ به‌یه‌ك پاكێج ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌ركووك و پۆسته‌كانى به‌غدا و حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكرێ.
ڕۆژى 18ى ئه‌م مانگه ڕێككه‌وتنى سیاسیی له نێوان پارتى و گۆڕان واژوو كرا‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وه‌ى تا ئێسته ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ڕێكنه‌كه‌وتنى یه‌كێتییه.