لە تەنها 12 كاتژمێر دوو وەزیری ئێران دەستیان لە كار كێشاوەتەوە, وەزیری نەوتی ئێرانیش دەستی لە كاركێشایەوە

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند كە دەستی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كێشاوەتەوە, تەنها دوای چەند كاتژمێرێك وەزیرێكی تری ئێران دەستی لە كار كێشایەوە.

بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران دەست لە كار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی حەسەن رۆحانی كردووە.

تا ئێستا هۆكاری دەست لە كار كێشانەوەی وەزیری نەوتی ئێران نەزانراوە.

Back to top button