هێمن هه‌ورامی: داوامان له یه‌كێتی كرد ناوی 2 ئه‌ندامی خۆی بۆ لێژنه‌ی یاسایی ره‌وانه بكات به‌ڵام ره‌وانه‌ی نه‌كرد..
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانێتییەکیان له‌ناو په‌رله‌مان پێکهێناوە و ژمارەی کورسییەکانیان گەیشتووەتە 46 کورسی.
هه‌ورامی گوتیشی: داوامان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە، ناوی دوو ئەندامیان بۆ لیژنەی یاسایی رەوانە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانەیان نەکردووە.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو و، لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه له 11 ئه‌ندام پێكهاتووه، چوار ئەندامی لیژنەکە لە فراکسیۆنی پارتی و دوو ئەندام لە فراکسیۆنی یەکێتی دەبن، هەرچی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی و پێكهاتهكانیشن، هه‌ر یه‌كه‌یان خاوەنی یەک ئەندام دەبن.