بەم ٤ ڕێگایە لە ماڵەوە ئازاری پشتت مەهێڵە

ئازاری پشت و ئینزلاق یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە ئازارەکەی زۆر ئەستەمە، بەڵام بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە ڕێگای سروشتی باشترینە، ئەمەی خوارەوە ٤ ڕێگایە کە هاوکاریەکی باشت دەکات بۆ ئەو کارە:

١-  وەرزشكردن یەیكێكە لە گرنگترین رێگا چارەكان، بەڵام نابێت وەرشی قورس بێت و دەتوانیت زیاتر ئەو جۆرە وەرزشانە ئەنجام بدەیت كە تایبەتە بە پشت.

٢- رۆژانە هەوڵبدە بەلای كەمەوە بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ بڕۆیت، چونكە ئەو وەرزشە جگە لەوەی ئاسانە، سودی زۆر بۆ پشتیشت هەیە.

٣-  ئەنجامدانی مەساج و بەتایبەتیش مەساجی پشت پشویەكی باش بە فەقەرەكان دەدات، گرنگیشە كە مەساجەكە بۆ هەموو جەستەش ئەنجام بدرێت،

٤- بەكارهێنانی  دەرزی سوژنی – acupuncture یەكێكی دیكەیە لەو رێگایانەی چارەسەرێكی سروشتی كاریگەر و باشە بۆ فەقەرەكانی پشت و نەخۆشی ئینزلاق.

Back to top button