توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ: توێکڵی ھێلکە سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ ئاشکرای کردووە، کە توێکڵی ھێلکە سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە و چۆنیەتی خواردنی توێکڵی ھێلکەشی خستووەتە ڕوو.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) توێژینەوەیەکی زانستیی نوێی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، توێکڵی ھێلکە چەند سوودێکی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، لەوانەش: سوودی بۆ تەندروستیی ئێسک و ددانی مرۆڤ ھەیە.

لە ھەمان توێژینەوەدا، چۆنیەتی خواردنی توێکڵی ھێلکە خراوەتە ڕوو، کە سەرەتا دەبێت ھێلکەیەک بە جوانی بشۆریت، پاشان توێکڵی ھێلکەکە ورد بکە و کە وەک پاودەرێکی لێ ھات، ڕۆژانە کەمێکی لێ بخۆ.

باس لەوەش کراوە، کە توێکڵی ھێلکە ئێسکی لەش بەھێز دەکات و تەندروستیی ددانی مرۆڤیش دەپارێزێت، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی توێکڵی ھێلکەدا بکرێت.

Back to top button