خواردنی سیر و پیاز لەم نەخۆشییە مەترسیدارە دەتپارێزێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات رۆژانە خواردنی سیر و پیاز، دەتپارێزێت لە توشبوونت بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.

توێژەران رایدەگەیەنن، رۆژانە خواردنی سەوزەمەنی، سیر و پیاز یاخود تەڕەپیاز، لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن دوورتدەخاتەوە.

توێژیەنەوەکە لە زانکۆیەکی چین لەسەر 1600 ژن و پیاو ئەنجامدراوە، تێیدا دەرکەوتوە، ئەو کەسانەی بەبەردەوام رۆژانە بڕێک لە سیر و پیاز یاخود تەڕەپیاز دەخۆن، ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەبێتەوە.

توێژەران روونیدەکەنەوە، پێویستە رۆژانە 45 گرام لە پیاز و سیر بخورێت.

لە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووتریشدا هاتوە، سەوزەمەنی و سیر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات.

Back to top button