باشترين جۆره‌كانى گۆشت بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ ئه‌مانه‌ن

گۆڤارێكى پزيشكى بريتانى ليستێكى تايبه‌تى به‌ جۆره‌كانى گۆشت و باشترينيان بۆ ژيان و پاراستنى ته‌ندرووستى مرۆڤ خستووه‌ته‌ڕوو.

به‌ گوێره‌ى ليسته‌كه‌، ئه‌م جۆره‌ گۆشتانه‌ باشترين جۆرى گۆشتن كه‌ به‌ سوودن بۆ ته‌ندرووستى دڵ و ماسولكه‌ و سيستمى به‌رگرى مرۆڤ.

1-گۆشتى كه‌روێشك:

زانايانى بوارى پزيشكى سه‌رجه‌ميان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن، كه‌ گۆشتى كه‌روێشك باشترين جۆرى گۆشته‌ مرۆڤ بيخوات. چونكه‌ زۆر به‌ ئاسانى هه‌رس ده‌كرێت و جه‌سته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ده‌مژێت. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ ريژه‌يه‌كى زۆرى پرۆتين و مادده‌ى به‌ سوودى وه‌ك ئۆميگا 3ى تێدايه‌ و گه‌رمۆكه‌شى كه‌من و هه‌ر 100 گرام له‌ گۆشتى كه‌روێشك ته‌نيا 137 گه‌رمۆكه‌ى تێدايه‌.

2-گۆشتى ئه‌سپ:

گۆشتى ئه‌سپ به‌ پاكترين و باشترين جۆرى گۆشت هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و گۆشته‌ هيچ هۆرمۆنێك و مادده‌يه‌كى كيميايى تێدا نييه‌، كه‌ سه‌ربكێشێت بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌. چونك ئه‌و ئه‌سپانه‌ى بۆ به‌رهه‌مهێنانى گۆشت به‌خێوده‌كرێن، ئاڵفه‌كه‌يان ته‌واو سرووشتييه‌ و پشت به‌و ئاليكه‌ نابه‌ستێت كه‌ مادده‌ى كيميايى تێدا بێت.

3-گۆشتى ئاسك:

به‌شێكى زۆرى دانيشتوانى ناوچه‌كانى باكوورى رووسيا و وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤيا پشت به‌ گۆشتى ئاسك ده‌به‌ستن و خۆراكى سه‌ره‌كييانه‌ له‌ رووى گۆشته‌وه‌. پزيشكان له‌و بڕوايه‌دان خواردنى ئه‌و گۆشته‌ سوودێكى زۆرى هه‌يه‌ و ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كه‌ن زۆر به‌كارى بهێنن چونكه‌ بڕێكى زۆرى ئاسن و ڤيتامين (بى) تێدايه‌، كه‌ زۆر پێويسته‌ بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ.

4-گۆشتى ماسى:

پزيشكان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى ماسى ده‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ دژه‌ ئۆكسانى وه‌ك ئۆميگا 3ى تێدايه‌. هه‌روه‌ها بڕێكى زۆرى فوسفۆڕى پێويستى تێدايه‌ كه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر كاركردنى مێشك و ده‌ماره‌خانه‌ هه‌يه‌.

5-گۆشتى مريشك و قه‌ل:

گۆشتى سپى به‌ يه‌كێك له‌ جۆره‌ گۆشته‌ پڕسووده‌كان بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت.

چونكه‌ بڕێكى زۆر پرۆتينى تێدايه‌ و هه‌رچه‌نده‌ زۆريش بخورێت، نابێته‌ هۆى تووشبوون به‌و نه‌خۆشييانه‌ى به‌ هۆى گۆشتى سووره‌وه‌ تووشى مرۆڤ ده‌بن.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم.
ک ٢٤

Back to top button