رۆژنامەنووسێك پرسیارێكی سەیر لە گۆڕان و باڵێكی یەكێتی و كۆمەڵ دەكات
خواكوڕك
هێمن عەبدولڵا نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری كەناڵی رووداو، لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك، پرسیارێك لەسەر پرۆژەی مامەڵەكردنی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەلێت ئەگەر هەولێر پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو و سلێمانی بەتەنیا داهاتی هێندە زۆر بوو کە بینێرێتە بەغدا و لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە بنێرێت، کەواتە بۆ سلێمانی ئەو داهاتە زۆرە لەئێستاوە ناداتە مووچە و چ پێویستدەکات ئەوکات بینێرێتە بەغدا و جارێکی دیکە بەشێکی لێوەرگرێتەوە؟
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە لە پۆستەكەی دالە تۆری كۆمەڵایەتی دەشنووسێت، ئەگەریش سلێمانی داهاتێکی ئەوتۆی نییە، لەبەرامبەر چیدا عەبادی و بەغدا ئامادەدەبن لە داهاتی نەوتی بەسرە و شوێنەکانی دیکە بەشی سلێمانی جیابکەنەوە؟ بێگومان وەڵامەکە روونە: دەبێ زۆنی سەوز و نیلی لە هەرێمی کوردستان جیاببێتەوە و بیگۆڕێتەوە بە لامەرکەزییەتی مووچەیی. بەڵام ئەمە دەکرێت؟
شایانی باسە پێشتر گۆڕان لەزاری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان و لەزاری هۆشیار عەبدوڵا لە پەرلەمانی عێراق و لە سلێمانی پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی كوردستانیان پێشكەش گەلالە كرد كە تێیدا بەغدا بەراستەوخۆ و بێ گەرانەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە فەرمی.