عهلی عهونی: یەکێتی داوای دانانی پارێزگار دەکا و پارتیش داوای پارێزگای کەرکووك دەکا
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، ناکۆکیی نێوان پارتەکەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە کە یەکێتی داوای پارێزگار دەکات و پارتیش داوای پارێزگا دەکات.
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاندووه: باڵی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەوانەی بەرگرییان لەو پرۆژەکەیان دەکرد و پێیان وابوو دۆخی کەرکووک ئاساییە، کەواتە با مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن، ئیتر بۆچی داوای دانانی پارێزگارێکی یەکێتی دەکەن؟، خۆ ڕاکان جبووریش تەمسیلی ئەوان دەکات“.
عهونی ئەوەشی نەشاردەوە کە پارێزگارێك لەژێر دەستی حەسەن پلایس بێ، هەر بێ دەسەڵات دەبێ و کورد لە شارەکە ئیهانە دەکرێ، بۆیە پارتی و یەکێتی لەسەر کەرکووک دیدیان جیاوازە. ڕوونیشی کردەوە: ئێمە داوای پارێزگا و گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەڵام یەکێتی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکات، ئەگەرچی لەژێر دەستی حەسەن پلایسیش بێ، ئەمەش تەسلیم بوونە و هەمان ئەو کەتنە گەورەیەیە کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا کرا“.
ئەو قسانەی عەلی عەونی پاش ئەوە دێت کە دوێنێ دووشەممە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٩، ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی داوای کرد، پارێزگارێکی یەکێتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی لە کەرکووک دابنرێت، تاوەکوو هاوشێوەی پارێزگارەکانی ئەنبار و دیالە مامەڵە لەگەڵ حەشدا بکات.
عهلی عەونی ئهوهشی ڕاگهیاندووه، کەرکووك پارێزگای دیالە و ئەنبار نییە و شارێکی کوردستانییە و لەسەرەتای دروستبوونی عێراقەوە کێشەمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەیە، ھەبوونی حەشد لەو دوو پارێزگایەش یاسایی نییە و دەبێ بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان“.