پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر 10ی بەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 2019/3/1.

ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ/ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

بەپێی حوكمی بڕگەی (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (2)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (10)ی بەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 1/3/2019ـدا، تكایە لە كاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن.

 

د. ڤاڵا فەرید ئیبراهیم

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان-عێراق

Back to top button