ڕۆژ نووری شاوێس: ئێمه‌ چەند جارێك چووینەتە سلێمانی و با ئەوان بێنە هەولێر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەێنێت، ئەوان سوورن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات پێشی وایە کاتی ئەوە هاتووە لایەنەکانی دیکە سەردانی پارتی بکەن، بەو پێیەی چەندین جار پارتی سەردانی لایەنەکانی لە سلێمانی کردووە.

ڕۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێمە چەند جارێك چووینەتە سلێمانی بۆ لای برادەرانی یەكێتی، بۆیە پێی وایە ئێستە كاتی ئەوە هاتووە ئەوان بێنە هەولێر بۆ گفتوگۆ.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی گوتی، ئێمە سوورین لەسەر دروستكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری هەموو لایەنێك كە ئامادە بێت وەك برا و پشت، پشتیوانی پێشخستنی كێشەی میلەتەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بێت.

لەبارەی سەردانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی لەو هەفتەیە ئاشكرای كرد، من نەمبیستووە نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بكات، سەردانی سلێمانی شتێكی ئاساییە، سلێمانی شاری خۆمانە، چ جیاوازییەكی لەگەڵ هەولێر و دهۆك نییە بە نیسبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە، شاری شێخ مەحموودی نەمرە، بارزانی نەمر ماوەیەكی زۆری لە سلێمانی بردووەتەسەر، ئەو گوتانەی ئەو بەرپرسەی پارتی لە كاتێكدایە دەنگۆی چوونی شاندێكی پارتی هەبوو بۆ شاری سلێمانی لە ئەمڕۆدا.

 

 

 

 

 

Back to top button