كۆمەڵ بۆ یەكگرتوو: بەھۆی كەمی كورسی و دەنگەكانتانەوە نەھاتوونەتە ناو لێژنەكانی پەرلەمانەوە

دوای ئەوەی یەكگرتووی ئیسڵامی بەھۆی رەخنەی ئەوەی لە فراكسیۆنەكان گرت كە ھیچ ئەندامێكیان وەك لێژنەی یاسایی پەرلەمان دیاری نەكراوە، بەرپرسێكی كۆمەڵ دەلێت”ئەو لایەنانەی ئەندامی لێژنەیان وەرنەگرتووە بەھۆی كەمی دەنگ و كورسیەكانیانەوەیە”

 

ئەمڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسى هه‌ڵبژاردنى ليژنه‌ هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان.

له‌و باره‌يه‌وه‌، سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌يشتينه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى سيستمى سانتليگۆى ناسراو به‌ 1.4 و به‌ گوێره‌ى ئه‌و سيستمه‌ ليژنه‌كان ده‌ستنيشان ده‌كرێن.

گوتيشى: بڕيار وايه‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، فراكسيۆنه‌كان ناوى كانديده‌كانيان راده‌ستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بكه‌ن.

روونيشيكرده‌وه‌، هه‌وڵده‌درێت هه‌موو پێكهاته‌ و فراكسيۆنه‌كان له‌ ليژنه‌كان به‌شدارى بكه‌ن.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كانيش پێويسته‌ به‌ هه‌مان سيسته‌م بێت و ئه‌وانه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كانيشيان به‌رناكه‌وێت هه‌وڵبدرێت به‌ شێوه‌ى ته‌وافق پشكيان پێ بدرێت.

عه‌بدولستار مه‌جيد گوتيشى: ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تا ليژنه‌ى ياسايى كارى له‌سه‌ر ده‌كات و ئێمه‌ ئه‌نداممان هه‌يه‌ له‌ ليژنه‌كه‌ و له‌ رێى ئه‌و ليژنه‌يه‌وه‌ هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌خه‌ينه‌ڕوو.

Back to top button