وه‌ڤدێكی پارتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه وه‌ڤدێك به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆده‌بێته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌وی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌ڤدی پارتی بۆ به‌غدا بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، كه دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق كه‌شێكی دۆستایه‌تی هاتۆته نیوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌ردانه‌كه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه، كه هه‌ولێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تێكبدریت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه جارێكی تر هه‌ولێكی تر هه‌یه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا شایستهدارایهكانی هه‌رێم نه‌نێریت ئه‌م سه‌ردانه‌ش له‌وكاته‌دا بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ هێشتنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌درێت له‌لایان چه‌ند حزبێكی ناوه‌خۆی كوردستان و عێراق”.