بهرههم ساڵح شكستەكانی دەشارێتەوە.. داوای كردووه بانگهێشتنامهكانی دهرهوهی وڵات لەبری عادل عەبدولمەهدی بهو بدرێت.!
بەرهەم ساڵح لەوەتەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار بە ڕێككەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ عەرەب و باڵێكی ناو یەكێتی چەندان جار تووشی شكست و شەرمەزاری بووە، ئێستەیش داوای كردووە كە لەو بانگێشتنامانەی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دێ ئەو گەشتەكان ئەنجام بدات.
بەپێی زانیارییەكانی (خـواکورك) لە دوایین بانگێشتنامە كە بۆ عێراق هاتووە فڕەنسا بووە و داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە سەردانی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام بەرهەم ساڵح داوای لە عەبدولمەهدی كردووە كە ئەو سەردانەكە ئەنجام بدات و لە سەردانەكەیشدا تەنیا دیداری لەگەڵ ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆك كۆماری فڕەنسا هەبووە.
زانیارییەكانی (خـواکورك) پشت ڕاستی دەکاتەوە، کە فڕەنسا بەهیچ شێووەیەك بانگێشتەكەی بۆ بەرهەم ساڵح نەناردووە، بەڵكو پێویستی بووە تا بەرپرسێكی عێراق ببینی و پرسی داعشە بیانییەكانی لەگەڵدا باس بكات، بۆیە بەرهەم ساڵح پێداگری لەسەر ئەوە كردووە خۆی سەردانەكە ئەنجام بدات و بیكات بە چالاكی خۆی.
لەو سەردانەدا ماكرونی سەرۆكی فڕنسا لە تەنیشت بەرهەم ساڵحەوە داوای كرد داعشە گیراوەكانی عێراق لەلایەن باڵوێزخانەی فڕەنسی لە بەغداوە مافی پاراستنی یاساییان هەبێت، بە بڕوای زۆرێك چاودێرانی سیاسی پێداگری بەرهەم ساڵح بۆ ئەنجامدانی گەشەكان لە بری عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەیە شكستەكانی لەماوەی بوونی بە سەرۆكی كۆمار بشارێتەوە.