وه‌ڤدی یه‌كێتی له به‌غداش شكه‌ستی هێنا
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی نیوان پارتی و یه‌كێتی بۆ كاتێكی تر دواخست، به‌وه‌ڤدێك سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد، به‌گوێره‌ی میدیاكانی یه‌كێتی سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه، كه پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك دابنرێت، پۆستی وه‌زاره‌تی دادی له به‌غدا بدرێته یه‌كێتی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوركی راگه‌یاندووه” یه‌كێتی له به‌غدا دوای دیداره‌كانی هیچ به‌ڵێنێكی پێنه‌دراوه، به بی ئه‌مه‌ڵی ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی له‌به‌غدا ئه‌وه‌ی بۆ خواكوڕكی ئاشكرا كرد كه یه‌كێتی له به‌غدا به‌وه‌ڤدیك سه‌ردانی چه‌ندین به‌رپرسی عێراقیان كردووه، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در و هادی عامری و عه‌بادی و مالیكیان كردووه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك له كه‌ركووك و پێدانی وه‌زاره‌تی داد به یه‌كێتی، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م دانووستاندانه به‌لینێكی تێدا نه‌بووه بۆ یه‌كێتی بۆیه وه‌ڤدی یه‌كێتی به بێ ئه‌مه‌ڵی ده‌گه‌رێنه‌وه كوردستان”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی عێراقی به یه‌كێتی راگه‌یاندووه كه بگه‌رینه‌وه بۆ كوردستان كێشه‌كانتان به شێوه‌یه‌كی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، عێراق به‌رگه‌ی ئاڵۆزی و تێكچوونی دۆخی تر ناگرێت بۆیه هیوادارین ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌نه رێكه‌وتن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌رپرسێكی تری عێراقی به‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحی گوتووه، به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كرێت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیش ئاماده نیه، پارتی له‌خۆی زویر بكات، بۆیه دۆخی به‌غدا بۆ داواكانتان له‌بار نیه، عێراق نایه‌وێت بچێته ناو كێشه‌ی تر، بۆیه باشتره بگه‌رێنه‌وه لای بارزانی و كێشه‌كانتان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.