پارتی سه‌ردانی سلیمانی ناكات چاوه‌روانی یه‌كێتیه بێته بۆ هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی دانووستاندنی پارتی و یه‌كێتی دواخست ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌لێت، ئێمه سێ جار چوینه‌ته سلێمانی، بۆیه با ئه‌وان سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن، چاودێرێكی سیاسی پێی وایه ده‌نگی پارتی دلێرتر ده‌بێت پاش شهكهست هێنانی یه‌كێتی له به‌غدا”.
د.رۆژنووری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا رایه‌گه‌یاندووه، كه پارتی سه‌ردانی سلێمانی ناكات، چاوه‌روانی یه‌كێتی ده‌بێت چونكه ئه‌وان سی جار چوونه‌ته سلیمانی”.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان بریار بوو سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه، به‌ڵام پاش چوونی بۆ به‌غدا پارتی چاوه‌روان ده‌كات كۆبوونه‌وه‌كه له هه‌ولێر به‌رێوه بچێت، سه‌ردانی سلێمانی ناكات”.