عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ یه‌كێتی: هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریه

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه مامه‌له له‌گه‌ڵ هیچ ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بكات، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریه، هه‌ولێر بۆ به‌غدا گرینگه”.
عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، ئاسایشی و ئارامی ئه‌م هه‌رێمه بۆ ئێمه زۆر گرینگه، په‌یوه‌ندیه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌هێزه، بۆیه هیچ كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ ئیداره‌یه‌ك له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگاداری هه‌ولێر ناكه‌ین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی دا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراقی كۆبۆته‌وه، پرۆژه‌ی به‌هه‌رێم كردنی سلێمانیان داوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانی عێراقی، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی هیچ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ی نه‌كردووه و گوتیانه كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه”.