رۆژنامەیەك:”یەكێتی ئامادەی خیانەتێكی ترە”
ڕۆژنامەی”زەمەن”بڵاویكردەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەیەكی جێگرەوەی ئامادە كردووە، ئەویش پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگاكان و ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدڕاڵییە بۆ هەرێمی كوردستان.
بەپێی پڕۆژەكەی یەكێتی، هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەریەكەیان خاوەنی هەرێمێكی فیدڕاڵی خۆیان دەبن و حكومەتێكی فیدڕاڵی لە هەولێر دادەمەزرێندرێت سەقفی زەمەنی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە.
لهو بارهیهوه بەختیار جەوهەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە پڕۆژەکەی یەکێتی بۆ بەهەرێم کردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “تا ئێستا ئێمە هیچ پڕۆژەیەکی وامان بەڕوونی لە یەکێتییەوە نەبیستووە، بۆیە لەو بڕوایەشدا نیم، کە شتێکی واهە ڕووبدات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بگاتە ئەو ئاستەی، کە هەرێمی کوردستان دابەشی دوو ئیدارەیی بکات”.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەقفی زەمەنی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە، دوای ڕێكنەكەوتنیان لەگەڵ پارتی و ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێم بەبێ یەكێتی، هەمان ڕۆژ یەكێتی پڕۆژەكەی ڕادەگەیەنێت و پابەندی خۆیان بە حكومەتی مەركەزی عێراقەوە ڕادەگەیەنن.
ئهمهش به خیانهتێكی تری ئهو حزبه دادهنرێت لهوهتهی دروستبووه كه لهساڵی 1966 چوونه پاڵ حكومهتی بهعس و له 16ی ئۆكتۆبهری 2017ش خیانهتێكی تریان كردو بهشێكی زۆری خاكی كوردستانیان فرۆشتهوه به بهغدا.