ئالا تاڵه‌بانی: ئێمه ته‌نها پارێزگاری كه‌ركووكمان ده‌ویت نه‌مان گوتووه پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقیه‌كان، له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پارتی و حشدی شه‌عبی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌لێت ئه‌م لێدوانه ته‌نها فشارێكی سیاسیه بۆ سه‌ر پارتی، حشدی شه‌عبی ئه‌و هێزه‌یه كه من ده‌نگم بۆ دا له په‌رله‌مانی عێراق”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێـتی بۆ كه‌ركووك ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شلێـ” هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نیه بۆ كه‌ركووك، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت پاریزگارێك بۆ كه‌ركووك دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ریگری بكات له مه‌ترسی سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، ده‌لێت” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی نیه بۆ كه‌ركووك، چونكه ئه‌مه ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركووك”.
ئاڵا تاڵه‌بانی باس له‌وه ده‌كات و ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر ئاسایش و پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه، بۆ كه‌ركووك، ئه‌وه كۆمه‌ڵكوژی رووده‌دات، بۆیه ئێمه رێگری له گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ین، به دانانی پارێزگارێك ده‌توانین رێگری له هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش بكه‌ین، بۆیه ده‌بێت سه‌ركرده عێراقیه‌كان نیازی یه‌كێتی له‌دانانی پارێزگارێك له كه‌ركووك تێبگه‌ن، كه بۆ ئه‌وه‌یه رێگری له گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بكات”.