چاودێرێكی سیاسی به‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سلێمانی ده‌ڵێت جاشۆڵكه‌ی پشت كووڕ

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆژی شه‌ممه‌ 12/11/2016 له‌نێو مامۆستایانی بایكۆتكه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌غدا خسته‌ڕوو، چاودێرێكی نزیك له‌ ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ده‌ڵێت، نهێنی یاریه‌ ترسناكه‌كانی هه‌ندێك لایه‌ن ئاشكرابوو.

چاودێرێكی سیاسی نزیك له‌ باڵی بڕیاری ناوه‌ند له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانی سه‌ر به‌و باڵه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نوسێت، ئێستا ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بزانێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دایه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌س و لایه‌نێك بهێنێت ده‌ڵێت، نهێنی ئه‌و یاریه‌ ترسناكه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێستا به‌روونی ده‌ركه‌وت.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌ی ئه‌و چاودێره‌ هاتووه‌، سلێمانی به‌ده‌ست چه‌ند جاشۆڵكه‌یه‌كی پشت كووڕ بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی به‌یه‌كگه‌یشتنی جه‌مسه‌ره‌كانی سیخوڕی ناوچه‌كه‌، به‌مزووانه‌ ئه‌م شاره‌ ده‌بێته‌ حه‌له‌ب یان تكریت یان وێرانه‌ شارێكی خراپتر له‌مان.

Back to top button