قاسم سولەیمانی : هەموو كێشەكانی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئێران جەواد زەریفە
دوای ئەوەی محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی رۆحانی كرد و دواتر ئەو داوایەی زەریف لە لایەن سەرۆكی وڵاتەوە رەدكرایەوە.
پێش دەست لەكار كێشانەوەی زەریف فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە ھێزەكانی پاراستنی شۆرش قاسم سولەیمانی سەرجەم ئارێشەكانی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی خستە سەر شانی زەریف.
گەرچی وەزیری دەرەوەی ئێران ھۆكاری دەست لەكار كێشانەوەی نەخستە ڕوو بەڵام گومان دەكرێت بەھۆی فشاری رەوتی پەڕگیرەكانی ناو دەسەڵاتەوە بڕیاری دەست لەكار كێشانەوەی دابێت