عەتا سەراوی تەنها چوار مانگ مۆڵەت دەدەینە سەركردایەتی یەكێتی

 

لەگەڵ ئەوەی یەكێتی چەندین ساڵە كۆنگرەی حزبەكەی نەبەستووە, لە ئێستادا پرسی سازدانی كۆنگرە كێشەی خۆستۆتە نێوان ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبە و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی, ئەندامێكی مەكتەبی ناوەندی مۆلەتی چوار مانگمان بە سەركردایەتی داوە تا كۆنگرە ببەستێت.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە ناو یەكێتی ڕێگری هەیە لە بەستنی كۆنگرە و ئاشكرایشی دەكات هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی ناوەندی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە كۆبوونەوەكەدا بە تایبەتی گفتوگۆ و قسە لەسەر پرسی بەستنی كۆنگرە دەكرێت و ڕاسپاردە دەدرێتە سەركردایەتی یەكێتی كۆتا مۆڵەتیان پێدەدەین.

ئەو ئەندامێكی ئەنجوومەتی ناوەندی یەكێتی گوتبشی:” لە كۆبوونەوەكەدا بۆ دواین جار ئاگاداركردنەوە و هۆشداری دەدرێتە سەركردایەتی یەكێتی تا بە فەرمی كاتی بەستنی كۆنگرە دیاری بكات و نابێت تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ كاتەكەی زیاتر بخایەنێت و پێشتریش چەند جارێك داوامان لێ كردوون، بەڵام ڕۆژی شەموو كۆتا ئاگاداركردنەوە دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا گوتی:” لە ناو یەكێـتی رێگری هەیە لە بەستنی كۆنگرە

Back to top button