ئەمریكا لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت هۆشداری بە یەكێتی دەدات

 

دوای ئەوەی یەكێتی لە رابردوو بە هۆی بچووك بونەوەی پێگەی جەماوەری نەیتوانی بە قەد نیوەی كورسیەكانی پارتی كورسی لە پەرلەمانی كوردستان بە دەست بهێنێت, لە میانەی گفتوگۆكان جگە لەوەی داوای زیاتر لە استحقاقی خۆی دەكرد, دەیەوێت خیانەتی كەركووك و دانانی یانەتكارێك وەك پارێزگاری ئەو شارە لە پەنای پێكهێنانی حكوومەت پەردەپۆش بكات, ئەمریكاش بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی هۆشداری بە یەكێتی دەات
جۆن وود باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق بە وەكالەت و ستیف ڤەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان لە سلێمانی‌ لەگەڵ‌ بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی‌ سكرتێری‌ كۆچكردووی‌ یەكێتی‌ و شاڵاو كۆسرەت رەسول عەلی ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە كۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی، وەفدە ئەمریكیەكە جەختیان‌ لە “پتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان لە رێگای دیالۆك و لێكتێگەیشتن كردووەتەوە”.
راشیانگەیاندووە “بۆ قۆناغی نوێی سیاسی پێویست دەكات یەكێتیی و پارتی دیدی هاوبەشیان هەبێت بۆ كۆی پرسەكان و بۆ هەر ئەگەرێكی سیاسی خۆیان ئامادەبكەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە دیدارەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە “ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاری و پشتیوانیكردنی دۆستە كوردەكانی”.
لەبەشێكی‌ تری‌ دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عیراق و قۆناغی دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقی كراوە و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیدان و گەشەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە و دووپاتیان كردەوە كە “پێویستە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەری پرسە چارەنووسسازەكان بێتە ئاراوەو دەستور بنەمای پەیوەندییەكان بێت”.
شرۆڤەكالاێكی سیاسیش دەلێت:” ئەمریكا فشاری خستۆتە سەر یەكێتی كە بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەت دروست نەكات و بەشداری لە حكوومەت بكات, سەردانی ئەمڕۆ هۆشداری پێدانێكی سەرەتای بووە”.

Back to top button