هۆكاری تێكه‌ڵبوونی خوێن به میز بۆ ئه‌م نه‌خۆشییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ڕه‌نگه سه‌یر بێت كه باس له تێكه‌ڵبوونى خوێن به میز ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌و دیارده‌یه ئاسایییه یان گرفتى ته‌ندروستى گه‌وره‌ى به دوادا دێت، پزیشكان هۆشدارى ده‌ده‌ن به‌وه‌ى كه تێكه‌ڵبوونى خوێن به میز ڕه‌نگه زه‌نگى مه‌ترسیدارى نه‌خۆشى تر بێت و كاریگه‌رى مه‌ترسیدار بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست بكات. له كاتێكدا چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م كێشه ته‌ندروستییه له ڕێ‌ى پزیشكى پسپۆڕه‌وه ده‌بێت به ئه‌نجامدانى پشكنینى پێویست بۆ جه‌سته یان بوونى نه‌خۆشى هاوشێوه‌ى بۆماوه‌یى له خێزان و پشكنینى تاقیگه‌یى میز به مه‌به‌ستى دیاریكردنى خرۆكه سووره‌كانى خوێن و پشكنینى تیشكى و وێنه‌یى به مه‌به‌ستى پێشاندانى به‌شه جیاجیاكانى گورچیله و میزڵدان.
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌ده‌ین كه هۆكارن له ڕوودانى ئه‌م دیارده‌یه، گرینگ‌ترینیان:
-هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى میزه‌ڕۆ.
-ناته‌ندروستى گورچیله.
-به‌ردى گورچیله.
-ئه‌ستووربوونى رژێنى پڕۆستات.
-هه‌وكردنى گورچیله.
-دروست بوونى توره‌گه (كیسى) گورچیله.
-نه‌خۆشى بۆماوه‌یى.
-خۆماندووكردن تا ئاستى شه‌كه‌ت بوون.
-به‌كارهێنانى چاره‌سه‌ر (ده‌رمــان).
-زه‌بر و پێكان.
-شێرپه‌نجه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه ته‌ندروستیانه ده‌بێت له ڕێ‌ى پزیشكى پسپۆڕه‌وه بێت، كه زۆرینه‌ى جار له ڕێگه‌ى دژه زینده‌گیه‌وه ده‌بێت گه‌ر هۆكاره‌كه‌ى هه‌وكردن بێت، یا بۆماوه‌یى بێت كه ده‌بێت رێگا چاره‌ى درێژخایه‌نى تێدا پێڕه‌و بكرێت، و ده‌كرێت شێوازى تایبه‌تى چاره‌سه‌رى بۆ دیار بكرێت له‌كاتى ده‌ستنیشانكردنى وه‌كو شێرپه‌نجه.