١٢ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/06/15432553647467.jpg)
گوتەبیژی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ١٢ ڕۆژ لەمانگی ئادار(٣) پشووی فەرمی دەبێت.
مه‌ریوان عومه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ساڵنامه‌ی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ پشووه‌كانی نه‌ورۆزی دیاریكردووە و پشووه‌كانی نه‌ورۆزی ئەمساڵ له (١١-٣-٢٠١٩) کە دەکاتە ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و لە ڕۆژی شه‌ممه (٢٣-٣-٢٠١٩) كۆتایی دێت، زیاتر گوتیشی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ١٢ ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م خوێندنگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت و له‌ڕۆژی (٢٤-٣-٢٠١٩) ده‌وامی ئاسایی لە تەواوی خوێندنگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو پشووە تەنیا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەدەی سلێمانی ڕۆژێک دوای نەورۆز دەوامیان ھاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی دەبێت.