کەشناسی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە.. شەپۆلێکی به‌فر و بارانبارین دەست پێ دەکات..

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان  ھەور دەبێت، باران دەبارێت و لە ھەندێک کاتدا بەلێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی له‌ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان  ھەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین ھەیە.

Back to top button