فوئاد حوسێن: ئامادەكاری بۆ داڕشتنی بودجەی ۲۰۲۰ دەكەین

بە مەبەستی دووبارە نەبوونەوەی نووسینەوەی بودجەی ۲۰۱۹ كە بەهۆی ناكۆكی نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ ماوەیەك دواكەوت، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی نووسینەوەی بودجەی ۲۰۲۰ـی راگەیاند و دەڵێ، ئامانجمان ئەوەیە هاوئاهەنگی پێشوەختمان هەبێت لەگەڵ هەموو دامەزراوەكان و پارێزگاكان بۆ دەستنیشانكردنی پێویستییەكان.

ئەمڕۆ پێنج شەممه‌ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق رای گەیاند، حكوومەت بڕیاری داوە ئامادەكاری بكات بۆ نووسینەوەی بودجەی ۲۰۲۰ بۆ ساڵی داهاتوو.

بەگوێرەی بەیاننامەكەیەكی وەزارەتی دارایی، فوئاد حوسێن لە كۆبوونەوەی جۆی هوود كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، ئاشكرای كردووە كە حكوومەت بەردەوامە لە داڕشتنی پلانی جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و هەروەها ئامادەكاری دەكات بۆ نووسینەوەی بودجەی ۲۰۲۰ بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی پێشوەخت لەنێوان دامەزراوەكان و پارێزگاكان لەگەڵ حكوومەت هەبێت بە مەبەستی دەستنیشانكردنی پێویستی ئەوان و جێكردنەوەی لە ناو بودجەی ۲۰۲۰ و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.

Back to top button