نووسه‌رێك: نهێنی دانووستاندنی وه‌فدی یه‌كێتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس وتارێكی به‌ته‌نزه‌وه‌ له‌سه‌ر دانووستاندنی یه‌كێتی و عادل عه‌بدولمه‌هیدی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، له‌ نووسینه‌كه‌ی دا ده‌نووسێـ”ئێمە ئەمڕۆ وەک یەکێتی بەشاندێکی گەورەوە ھاتوین بۆ بەغدا و بۆ دیداری بەرێزتان، داوا دەکەین ھەردوو پۆستی پارێزگاری کەرکوک و وەزیری داد کە بە ئیستیحقاقی خۆمانی دەزانین لە جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراقی داوا بکەین، ئێمە باجی ئەوە دەدەین کە کەرکوکمان بێ شەڕ ڕادەستی عێراق کرد و لە ١٦ی ئۆکتۆبەر شەڕی ھێزە عێراقیەکمان نەکرد، ئێمە بووین یەکپارچەیی خاکی عێراقمان پاراست.

هه‌ر له‌نووسینه‌كه‌ی دا ده‌شنووسێـ”ئێمە لە حکومەتی بەرێز مالیکی و عەبادی و حکومەتەکەی جەنابیشت عێراقیانە بیرمانکردۆتەوە و ھاوپەیمان بوینە. ئێستا پارتی تۆڵەی ئەو ھەڵوێستانەمان لێ دەکاتەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی ھەڵبژارد، بەنیازە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتیش دابنێت.ئەگەر پارتی ھەر لەسەر ئەو ھەڵوێستانە بەردەوام بێ و داواکانمان جێبەجێ نەکات ئێمە نەخشەڕێگای گەرانەوەی سلێمانیمان داناوە بۆ سەر بەغدا، یەکێتی حزبێکی عەریق و خەباتگێڕە و ئێمە باجی عێراقی بونمان دەدەین، خەڵک لەدەنگدان سزای داین و حزبەکانیش لێمان دورکەوتونەتەوە، ئێمە ئامادەین ھەموو رێککەوتنێکتان لەگەڵدا ئەنجام بدەین و نابێ ئێوەش بەتەنھا جێمان بھێڵن، تەنھا پارێزگاری کەرکوک و وەزیری دادمان پێ بدەن بەھیچ شێوەیەک باسی مادەی ١٤٠ ناکەین”.

هه‌روه‌ها نووسه‌ره‌كه‌ له‌ درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا ده‌شلیـ”لەوەڵامدا، عادڵ عبدالمھدی دوای بەخێرھاتن پێی گوتن: ئێمە پێمان باشە ئێوە خۆتان لەناو خۆتان رێککەون پاشان لەگەڵ پارتی گفتوگۆبکەن و رێککەون ، ئەگەر ئەوە بکەن، ئەوەی استیحقاق بێ ھیچ کێشەیەکم لەگەڵی نابێ، من ناتوانم تاکلایەنە لەگەڵ ھیچ یەکێکتان رێکبکەوم، بڕۆن ئێوە رێککەون ئەوی تر اللە کریم.
سەبارەت بە جیاکردنەوەی سلێمانیش ئەوە بابەتێکی نادەستوریە و من لەگەڵ ھەولێر تەعامل دەکەم، جیاکردنەوەی سلێمانی لەبەرژەوەندی ھەرێم و مەرکەزدا نیە و من بۆ ئەو ھەنگاوە ھانتان نادەم. خۆشم لەگەڵ ئەبو مسرور پەیوەندی دەکەم کە زیاتر لە استحقاقی خۆتان ئاگای لێتان بێت و دڵنیاشم ئەو ئێستاش لەبەشی خۆتان زیاتری پێ داون و حیسابی پێگەی یەکێتی کردووە.
من پێم باشە ئێوە بچنەوە رێک بکەون لەگەڵیان ئەوکات ھەموو کێشەکان چارەسەر دەبن.

هه‌ر له‌ كۆتایی نووسینه‌كه‌ی دا نووسه‌ر ده‌نووسێت” ئێمە دژی ھیچ لایەکتان نین و حەزدەکەین دۆستایەتی و ھاوپەیمانی نێوانمان بپارێزین، من کوردم خۆشدەوێ و مێژوەکی ھاوبەشم لەگەڵیاندا ھەیە. من پێشتریش ئەو بابەتەم بە سید بەرھەم صالح گوتوە و جاری پێشوش کە سید قوباد ھاتە لام ھەر وام پێی گوت، بەخێر بێن سەرچاو!

Back to top button