هۆكاری شكه‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و كیم جۆن ئون چی بوو

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك كیم داوای لابردنی هه‌موو سزایه‌كانی سه‌ر كۆریایی كردووه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌ و قۆناغه‌دا ئه‌م داواكاریه‌ زۆره‌ و بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێ واژوو و رێكه‌وتن كۆتایی هات”.

پێشتر كیم جۆن ئون له‌ وه‌لامی رۆژنامه‌نووسێك گوتی، گه‌شبینه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڵام دۆنالد تره‌مپ ده‌لێت”سەرۆکی کۆریای باکور داوای لابردنی تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کردوە، ئەوانیش نەیانتوانیوە لەم قۆناغەدا ئەو داواکارییە جێبەجێبکەین، هه‌ر له‌ كۆنگره‌”.

ترامپ كه‌ هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی شكه‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دا به‌ڵام ناچار دان به‌وه‌ دانێت كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بی هیچ رێكه‌وتن و واژوویك كۆتایی پێ بێت و به‌لام گوتیشی”.ئێستاش ئومێدم زۆرە و کۆبونەوەکە بەرهەمداربوە و هێشتا ئومێدم زۆرە لە ئایندەدا لەگەڵ کیم دەگەینە رێککەوتن، هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتیشی”کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و هاوڕێیانە کۆتاییهاتوە و دەستبەرداری هاوڕێیەتی و ئومێدەکانی رێککەوتن نابن و تیمەکانیان لە چەند هەفتەی داهاتودا دەستدەکەنەوە بەکارکردن”.

پێشتر كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایی هاتووه‌، گفتوگۆیه‌كه‌ش له‌سه‌ر كۆتایی هینان بووه‌ به‌ چه‌كی ئه‌تۆم له‌ دورگه‌یه‌كی كۆریایی باكوو، هه‌روه‌ها گوتەبێژی کۆشکی سپی راشیگەیاند، رێکنەکەوتنی ئەمجارە بەواتای داخستنی مەلەفەکان نایەت و لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتو تیمەکانیان جارێکی دیکە دەستبەدانوستانەکان دەکەنەوە”.

 

Back to top button