شاره‌زایانی یاسایی:یه‌كێتی هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت بۆ دوو ئیداره‌ی بهكۆدهتا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و ده‌ستوور پێناسه ده‌بیت
میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جاریكی تر له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی حكومه‌ت پێكبهینێت، ئه‌وه یه‌كێتی دوو ئیداره‌ی راده‌گه‌ینێت، له‌و باره‌یه‌وه‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر پارتی به‌رده‌وام بێت له پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه ئێمه ئیداره‌ی سلێمانی راده‌گه‌ێنین”.
محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به میدیایه‌كی یه‌كێتی راگه‌یاندووه” ئه‌گه‌ر پارتی نه‌وه‌ستێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه ئێمه دوو ئیداره‌ی رادهگهێینین، له‌به‌رامبه‌ردا شاره‌زایانی یاسایی، له ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌ی ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانێت به كوده‌تا وه‌سفی ئیداره‌كه بكات و له رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، كار بۆ شكاندنی كوده‌تا بكات، چونكه له كوردستان سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه، شه‌رعیه‌ت له ده‌ستی زۆرینه‌دایه و یه‌كێتی ناتوانێت پازدا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی زۆرینه”.
به‌پێی سیسته‌می په‌رله‌مانی كوردستان و یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان زۆرینه ده‌توانێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌ست بۆ دوو ئیداره‌ی ببات له‌و حاڵه‌ته، حكومه‌تی زۆرینه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی، به كوده‌تا به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێناسه‌ی بكات، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یش ده‌توانێت كار بۆ شكاندنی ئابلوقهكه بكات، چونكه هه‌م له‌رووی ده‌ستووریه‌وه، كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌م له‌رووی یاساییه‌وه، كوده‌تایه به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت”.
پێشتر ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌رده‌وام بێت له رێگریه‌كانی به‌رده‌م پێكهینانی كابینه‌ی نوێ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ئێمه ئاماده نین چیتر بوه‌ستین، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ڵده‌بژێرین، حكومه‌ت پێكده‌هێنین”.