یه‌كێتی:له‌ئه‌گه‌ری شكه‌ستی دانووستاندنه‌كان له‌ به‌غدا رێگری ده‌كه‌ین له‌ناردنی مووچه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌ پلانێكی تری یه‌كێتی ده‌كات و ده‌لێـ” بڕیاری یه‌كێتی له‌ ئه‌گه‌ری شكه‌ستی دانووستاندنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌وا یه‌كێتی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا شاسته‌دارایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌درێت”.

میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هه‌نارده‌كردنی مووچه‌ و شایسته‌دارایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌لێت، له‌ ئه‌گه‌ری پێكنه‌هاتنی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی كار ده‌كات بۆ رێگری كردن له‌ هه‌نارده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ هه‌رێمی كوردستان”ز

پێشتر چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به‌ یه‌كێـتی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا شكه‌ستی هێناوه‌، به‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا ناكات، له‌كاتێكدا جارێ روون نیه‌ كه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ چۆنه‌ و چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌”.

له‌به‌رامبه‌ر دا میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح باس له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ رێگای هه‌ریمی كوردستان ده‌كه‌ن، شاره‌زایانی سیاسیش پێیان وایه‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ رێك له‌ هه‌واڵه‌كانی پێش ریفراندۆم و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌چێت كاتێك هه‌موو میدیاكانی كاریان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كرد، دواجار ده‌رچوو ئامانجیان راده‌ست كردنی كه‌ركووك بوو و قسه‌كانیشیان بۆ ئه‌وه‌ بوو شه‌رعیه‌ت به‌ فرۆشتنی كه‌ركووك بده‌ن، ئه‌وه‌شیان كرد له‌ ئێستادا قسه‌كردنیان له‌سه‌ر نه‌وت و نه‌وتی كه‌ركووك به‌ ئامانجی تێكدانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه‌ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”.

Back to top button