بالێكی یەكێتی: كوردستان دابەش دەكەین و بەشی خۆمان دەدەینە دەسەڵاتی شیعەی عێراق
خواكوڕك
رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێمە دەستمان كراوەیە بۆ دوو لەت بوونی كوردستان و گەرانەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە حكومەتی ناوەندی عێراق.
رێزان شێخ دلێر بەماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: ئەگەر هیچ چارەیەك نەمێنێتەوە بۆ باشكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دەرگای هەموو فشارەكان لەبەردەمماندا كراوە دەبێت ئەم قسەی ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی لەبەغدا لەكاتێكدایە سەدا 50ی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر دەستی یەكێتی دایە، هەورەها دەشلێت دەكرێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بەپشكی خۆیەوە لەبودجەی گشتی حكومەتی عیراقو چی زووە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عیراق دەستپێبكاتەوە لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارە ئابورەییەی كە ئێستا هەیە.
هەورەها رێزان ئەوەشی گوت كە تائێستا بەرەسمی هەرێمی كوردستان سەر بەعیراقەو هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان باری شارستانی و رەگەزنامەیان عیراقییە، بۆیە تا بەڕەسمی هەرێمی كوردستان لەعیراق جیا نەبێتەوە ئاساییە لەهەلومەرجێكی لەم شێوەیەدا پەنا بۆ عیراق ببرێت و بەغدا مامەڵە لەگەڵ پارێزگایەك بكات.