عادل عەبدولمەھدی بڕیارێكی دیكەی عەبادی هەڵوەشاندەوە
دوای ئەوەی حكوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٣٠/ ٣/ ٢٠١٧ وەزارەتەكانی بەنووسراو ئاگادار كردەوە، كە بڕوانامەی دەرچووانی ھەردوو وەقفەكە بۆ ساڵانی ٢٠١١/ ٢٠١٢/ ٢٠١٣ باوەڕ پێكراوە، بەڵام عادل عەبدولمەهدی بە نوسراوێك دان پێدانانی ئەو بڕوانامانەی هەڵوەشاندەوە, سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی قانون لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی وەقفی شیعە، كارێكی مەترسیدارە و دەبێت حكوومەت لەو بڕیارەی پاشگەز ببێتەوە.
خەڵەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە پشت بە بڕوانامەكانی ھەردوو وەقفی شیعە و سوننە نەبەستێت.
ئاماژەی بەوەش دا، كە ژمارەیەكی زۆری قوتابیان زانكۆیان تەواو كردووە و بڕوانامەی ئامادەیی دوو وەقفەكەی بە زانكۆ داوە، بۆیە ئەو بڕیارەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، ھەموو ئەو ساڵانەی خوێندنی قوتابیان لە زانكۆ بە فیڕۆ دەدات، بڕوانامەی ئامادەییشی وەرناگیرێت.
داواشی لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد، چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابیانە نەفەوتێت كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.