ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند هه‌واڵ و ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانى ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، به‌ڕێز سه‌فين دزه‌يى وته‌بێژى فه‌رميى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

ڕوونكردنه‌وه‌:

ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن چه‌ند هه‌واڵ و ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانييان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هيچ بنه‌مايه‌كى ڕاستيان نييه‌!

كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئاسايى بووه‌ و هه‌رچى له‌باره‌يه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هيچ ڕاستييه‌كى تێدا نييه‌ و به‌ ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه‌!

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌يه‌ و خوازيارى ئه‌وه‌يه‌ كێشه‌ و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق له‌ ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

سه‌فين دزه‌يى
وته‌بێژى فه‌رميى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2019

Back to top button